بیۆك و قادیسە گەورە داوای چاككردنی رێگای گوندەكەیان دەكەن

964+

كوردستان ئەحمەد

هەردوو گوندی قادیسە گەورە و بیۆك لە سنوری ناحیەی دارەتوو داوای چاككردنی رێگای گوندەكەیان دەكەن، بەهۆی ئەوەی پڕە لە تاسە و رەگلە.

بیۆك و قادیسی گەورە، سێ كیلۆمەتر لە ناحیەی دارەتووی سەر بەقەزای بەردەڕەشەوە دوورە، رێگاكەیان یەك ئاراستەیە و لە هەندێك شوێن قۆرتی گەورەی تێدایە و بەدرێژایی رێگاكەش رەگلە و تاسە و چاڵی گەورە و بچوكی تێدایە.

عەلی بیتۆ، بەنوێنەرایەتی هەردوو گوندەكە، یاداشتێكی داوەتە بەڕێوەبەری ناحیەی دارەتوو، داوای كردووە رێگاكەیان بۆ چاكبکرێت، بەڕێوەبەری ناحیەكەش پێی وتوون لە پلانیاندایە چاكی بكەن.

گوندەكانی بیۆك و قادیسە گەورە، نزیكی یەكترن، بەیەك رێگا دەچنەوە سەر رێگەی سەرەكی دهۆك و نزیكە و لەگەڵ 25 گوندی دیكە سەر بە دارەتوون و .

بەهەردوو گوندەكەوە نزیكەی 60 ماڵ دەبن، زۆربەیان بە ئاژەڵداری و كشتوكاڵەوە سەرقاڵن .