لە ئەمریکای باشوورەوە بۆ هەولێر

دوو پایسکلسوار سەدان خەڵکیان لە خۆیان کۆکردەوە

+964
شیراز عەبدوڵا ـ هەولێر

دوو پایسکلسوار سەدان خەڵکیان لە خۆیان کۆکردەوە و لە ئەمریکای باشوورەوە هاتنە هەولێر.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 11.7 ،لە سەنتەری شاری هەولێری پایتەخت ولە ناو باخی شار، دوو پایسکلسوار بە نمایشی سەرنجڕاکێش، سەرنجی سەدان هاوڵاتی ئەو شارە و گەشتیاریان بۆ لای خۆیان راکێشا.

لینیم و جۆناسان، دوو یاریزانی پایسکلسواری ئەمریکای لاتینن، ماوەی سێ رۆژە بە گەشتێک لە هەولێرن، بەشێک لەو نمایشانەی جۆناسان و لینیم بە پایسکلەکانیان ئەنجامیان دەدا، مەترسیداربوون، بەڵام هێندە بە شارەزایی و لێزانانە پایسکلەکانیان بەکاردەهێنا، ئەوانەی هاتبوون بۆ دیار نمایشەکە، بە چەپڵە و پێکەنینەوە پێشوازیان لێکردن .

به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964، لینیم خەڵکی ئەرجەنتینە، پێشتر لەو وڵاتەدا بووەتە پاڵەوان لە مانیزالیس لە ساڵی 2017، هەروەها لە پاڵەوانیەتی پایسکلسواریی کالی پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە لە ساڵی 2018 .

هه‌روه‌ها جۆناسان، کە بە جۆنی ناسراوە، خەڵکی کۆڵۆمبیایە، پێشتر پلەی یەکەمی لە جامی Boom Fest لە وڵاتی چیلی بەدەستهێناوە، پلەی دووەمیشی لە یارییەکانی Vans Procup بەدەستهێناوە لە شاری ئاباجۆی.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا