نووسراوی بانکی ناوەندی ببینە

فاست پەی هەژمارە بەشداربووەکانی ئاگادار دەکاتەوە

964+

ژووری هەواڵ

کۆمپانیای فاست پەى لە هەرێمى کوردستان، ئاگادارى بۆ گشت هەژماری بەشداربووەکانی ناردووە، داوایان لێدەکات بە فەرمی خۆیان تۆماربکەن، چونکە ئەوان بەزوویی پشکنین بۆ ناوی بەشداربووان دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە، کۆمپانیای فاست پەی ئەو ئاگادارییەی بۆ گشت هەژمارە بازرگانی و کەسییەکان ناردووە، داوایان لێدەکات لە ماوەی سێ مانگدا مۆڵەتی تۆمارکردن ئەنجام بدەن.

فاست پەی، سیستمێکی ئاڵوگۆڕ و بەکارهێنانی پارەیە لە رێگەی ئەلیکترۆنی ئەنجامدەدرێت لەهەرێمی کوردستان، سیستمەکە دوو جۆرە، هەژماری کەسی و هەژماری بازرگانی لەخۆدەگرێت.

دانا قاسم، بەرپرسی بەشی فرۆشتن لە کۆمپانیای فاست پەی بۆ 964 وتی، بانکی ناوەندیی عێراق فشاری زۆر دەکات بۆ ئەوەی بە خێرایی هەرچی کەسێک بە شێوەی ئەلیکترۆنی مامەڵە بە پارە دەکات پێویستە خۆی تۆمار بکات، ئەمەش لە پێناو رێگرتن لە AML (شوشتنەوەی پارە) .

بەرپرسی بەشی فرۆشتن لە کۆمپانیای فاست پەی ئەوەش دەڵێت، “ئێمە پشکنین بۆ هەموو بەشداربووان دەکەین بۆ ئەوەی بزانرێت ناوی لە لیستی ئەو کەسانەدا نییە کە دەستیان هەیە لە شوشتنەوەی پارە”.

لە 3.7.2023 بانکی ناوەندی بە نووسراوێکی فەرمی داوای لە ئەو کۆمپانیایانە کردووە ئاڵوگۆڕی دراو دەکەن، لە ماوەی سێ مانگدا پێویستە هەموو بەشداربووەکان بە شێوەی فەرمی خۆیان تۆماربکەن، بەتایبەت ئەو بانک و کۆمپانیایانەی ئاڵوگۆڕی دراویان لە نێوان عێراق و وڵاتانی دیکەیەدایە.

کۆمپانیاکە رایگەیاندووە ، لەلایەن بانکى ناوەندیى عێراق بە نووسراوى فەرمى داوایان لێکردوون هەر بەشداربوویەک پەراوى فەمى نەبوو، هەژمارەکانیان لە ماوەى سێ مانگدا رابگرن .

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

دەقی ئەو بڕیارەی بانکی ناوەندی بۆ کۆمپانیاکانی ناردووە:

فاست پەی هەژمارە بەشداربووەکانی ئاگادار دەکاتەوە