موای تای ئاشتی بەشداری پاڵەوانیەتی عێراق دەکات
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
تیپی لاوانی موای تای یانەی ئاشتی بەشداری پاڵەوانێتی عێراق دەکات و چاویشی لە ئەنجامی باشە.
بەمەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی موای تای عێراق، تیپی لاوانی یانەی وەرزشی ئاشتی بەرەوە کەربەلا بەرێکەوت.
سیروان مینە، سەرپەرشتیاری یاری موای تای لە یانەی ئاشتی بە 964ـی راگەیاند، پاڵەوانیەتی ئەمساڵ جیاوازترە لە ساڵانی رابردوو، چونکە بەشێکی زۆری یانەکان لە عێراقدا گرنگی بە یاری موای تای دەدەن.
وتیشی، چاوەڕێ دەکەن کە پاڵەوانیەتییەکە بەهێزبێت و یانەی ئاشتیش بە چوار پاڵەوانی لاو بەشداری دەکەن و چاوەڕێی ئەنجامی باشیان لێدەکەن.
بڕیارە سبەی چوارشەممە 12.7.2023 لە شاری کەربەلا و بە بەشداری نزیکەی 50 یانە کە 10 یانەیان لە کوردستانە، پاڵەوانیەتی موای تای بۆ ئاستی لاوانی یانەکان دەست پێبکات، هەر یاریزانێکی خاوەن پلەی یەکەم دەگاتە ریزی هەڵبژاردەی عێراق و بەشداری پاڵەوانیەتی جیهان دەکات لە وڵاتی تورکیا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی