رۆژانە 10کارتۆن ئاو دەخورێتەوە
عەربەت.. بەرادێکی ئاو چین و توێژە جیاوازەکانی کۆکردووەتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا – سلێمانی
کۆمەڵێک چالاکوان و خەڵکی خێرخواز لە ناحیەی عەربەت بەرادێکی ئاو خواردنەوەیان دابینکردووە، چین و توێژی جیاواز رۆژانە ئاو بۆ بەررادەکە دەهێنن و خەڵکانێکی زۆر ئاوی لێ دەخۆنەوە.
ئەم بەرادە ماوەی دوو مانگە لە بەردەم پۆلیسی دارستانی عەربەت و لەسەر شەقامی ناوبازاڕی ناحیەکە دانراوە، ئەم مانگە پۆلیسەکانی ئەو بەڕێوەبەرایتییە 150 هەزاریان لەناو خۆیاندا کۆکردووەتەوە بۆ کڕنی ئاوی پلاستیک.
ئەوەی بەلای سەرپەرشتیاری پرۆژەکە و ئەو خەڵکانەی خەمی پرۆژەکەیانە، بەردەوامبوونی کارەکەیانە، هەربۆیە نەیانشاردەوە، کە بەردەوام پێویستیان بە هاوکاری دارایی هەیە بۆ کڕینی ئاو.
ئاسۆ ئیبراهیم، سەرپەرشتیاری پرۆژەکە ئەمرۆ دووشەممە بە 964ی وت، “رۆژانە 10 کارتۆن ئاو لەنێو بەرادەکە لەلایەن خەڵک و رێبوارانی رێگاکە دەخورێتەوە، بەرادەکەش لە بانگی بەیانی بۆ بانگی مەغریب کراوە دەبێت”.
عەربەت لە پاش سلێمانی سەنتەری رێگای چوون بۆ ناوچەکانی شارەزوور و گەرمیانە، بەوتەی ئاسۆ ئیبراهیم بێت، ” هاوکارییەکانیان بۆ پرۆژەکە تائێستا گەشتووە بە زیاتر لە 400 کارتۆن ئاو”.
پێداچوونەوە: توانا نەقی