سەردار ئیسماعیل بەڕێوبەری گشتی وەرزشی .وێنە:964
سەردار ئیسماعیل: لەمەودوا هەموو یانەیەک دەبێت هەژماری بانکی هەبێت
964+
هێژا خەسرەو – هەولێر
بەڕێوبەرایەتیی گشتیی وەرزشی کوردستان، پلەبەندی بۆ یانەکان كردووه و له‌مه‌ودوا هه‌ریانه‌یه‌ك به پێی پله‌به‌ندییه‌كه‌ی مینحه له حكومه‌ت وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها مه‌رجه هه‌ر یانه‌یه‌ك هەژماری بانکی هه‌بێت بۆ ئەوەی داهاتەکانیان دیاربێت.
سەردار ئیسماعیل بەڕێوبەری گشتیی وەرزشی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە وتی، “ئێمە دەستپێشخەریمان کردووە بۆ پلەبەندکردنی یانەکان، دەبێت لەمەودوا هەر یانەیەک هەژماری بانکی هەبێت، بۆ ئەوەی داهاتەکەی روون و ئاشکرا بێت”.
بە پێی وتەی بەڕێوەبەری گشتیی وەرزشی کوردستان، لە ماوەی رابردوو دوو یانە داوای مۆڵەتی فەرمیان کردووە، ئەوانیش یانەی ئەسپسواری و یانەی سەنگەسەر بوون، مۆڵەتیان پێدراوە و کێشە لە داواکاریەکانیان نەبووە.
بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی بێت، 24 یانە لە ماوەی شەش مانگی رابردوو مینحەیان وەرگرتووە، 31 یانەی دیکەش نووسراویان بۆ کراوە، سەردار ئیسماعیل دەڵێت، ئەو یانانەی هاوکاری دەکرێن و بودجەیان بۆ دابین دەکرێت، چاودێری دەکرێن سەبارەت بە دروستیی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیەی کە پێیاندراوە.
سه‌ردار ئیسماعیل وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی وه‌رزش ماوه‌ی شه‌ش مانگه ده‌ستبه‌كاربووه و له لێدوانه‌كانیدا تیشكی خسته‌ر سه‌ر كار و چالاكییه‌كانی له‌و ماوه‌یه‌دا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، له داهاتوودا كار بۆ ژێرخانی وه‌رزشی كوردستان و به تایبه‌تی شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی