زاخۆ ئەرکی ئاسان نییە

ئه‌مڕۆ نه‌ورۆز و هه‌ولێر لە سلێمانی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

له‌ گه‌ڕی 36ی خولی نایابی عێراقدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ یارییه‌كی به‌هێز هه‌یه‌، كاتێك هه‌ردوو یانه‌ی نه‌ورۆز و هه‌ولێر له‌ یاریگه‌ی سلێمانی رووبه‌ڕووده‌بنه‌وه‌.

هه‌ردوو یانه‌ ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه‌ دوایه‌كه‌ی مه‌شقی و ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ یارییه‌كه‌ ئه‌نجام دا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یاریی ئه‌مڕۆی نێوانیان زۆر به‌هێز بێت و جه‌ماوه‌رێكی زۆریش ئاماده‌بن.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی 964 ژماره‌یه‌كی زۆری هانده‌رانی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ له‌ یاریگه‌ی سلێمانی ئاماده‌ده‌بن.

له‌ قۆناغی یه‌كه‌مدا هه‌ردوو یانه‌ به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، ئێستاش یانه‌ی هه‌ولێر له‌ پله‌ی حه‌وته‌مه‌ به‌ 52 خاڵ و یانه‌ی نه‌ورۆزیش له‌ پله‌ی 9یه‌ و 48 خاڵی هه‌یه‌.
هه‌ولێر یاریی رابردووی توانی به‌ 2-1 گۆڵ له‌ زاخۆ بباته‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا یانه‌ی نه‌ورۆز له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا به‌ 2-0 گۆڵ له‌ یانه‌ی نه‌فتی وه‌سه‌تی برده‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی تیپه‌كه‌یان جێهێشت.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ یارییه‌كی دیكه‌ی به‌هێز هه‌یه‌، كاتێك یانه‌ی زاخۆ له‌ یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ یاریی ده‌كات.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
نه‌ورۆز – هه‌ولێر 05:00
سناعه‌ – قوه‌ی جه‌وییه‌ 05:00
حدوود – زه‌وڕا 05:30
دیوانییه‌ – كه‌ربه‌لا 07:15
زاخۆ – ته‌ڵه‌به‌ 07:15
شوڕته‌ – كاره‌با 10:00.