لە نەخۆشخانەیەکی شارەزوور

کیسێکی 10 سانتیمەتری لە ناوسکی ژنێک دەرهێنرا

964+

ئەحمەد مستەفا

لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگی قەزای شارەزوور نەشتەرگەریەکی گەورە ئەنجام درا.

کیسێک کە لکا بوو بەریخۆڵە و ناوسکی نەخۆشێکەوە دەرهێندرا.

نەشتەرگەرییەکە ئەمرۆ یەکشەممە ئەنجامدراوە، کەمال تاوەگۆزی بەرپرسی پەیوەندی و راگەیاندنی نەخۆشخانەکە بە 964ی وت، لەلایەن دوو پزیشکی نەخۆشخانەکەمان لە پسپۆڕی نەخۆشیەکانی ژنان و منداڵبوون و پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی ئەنجامدراوە.

وتیشی، توانرا ئەو نەشتەرگەریە گەورەیە بۆ ژنێکی تەمەن 38 ساڵ ئەنجام بدرێت، کە ئێستا دۆخی تەندروستی لە ئاستێکی باشدایە.

نەشتەرگەریەکە بریتی بوو لە لابردنی کیسێکی قەبارە گەورەی (10سانتیمەتر)ی کە لکابوو بە ریخۆڵە و ئەندامەکانی تری ناوسکی نەخۆشەکەوە کە بەبێ کردنەوەی کیسەکە و بێ لێدانی هیچ ئۆرگانێکی ناو سک نەشتەرگەریەکە ئەنجامدرا.

پێداچوونەوە: توانا نەقی