قایمقامیەتی دهۆك كارگەیەكی دروستكردنی كوبەی داخست

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

لیژنەكانی قایمقامیەتی دهۆك، كارگەیەكی دروستكردنی كوبە و هەمبەرگریان داخست، لەبەر ئەوەی رێنماییە تەندروستیەكانیان جێبەجێ نەكردووە.

لاوین فوئاد ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی بەدواداچونی كۆگا و كارگەكان لە قایمقامیەتی دهۆک 964وت، كارگەكە هیچ مەرجێكی تەندروستی تێدانەبووە و رێنماییەكانی جێبەجێ نەكردووە.
بە پێی ئەو وێنانەی دەست 964 كەوتووە، شوێنی دروستكردنی كوبە و هەمبەرگرەكە زۆر پیسە، هەڵم و پیسی و رۆنێكی زۆر لە شوێنەكەدا رژاوە.

لیژنەكانی قایمقامیەتی دهۆك هەڵمەتێكی سەرتاسەریان بۆ ناو كارگەو شوێنەكانی خواردن دەستپێكردووە و هەركەس رێنماییەكان جێبەجێ نەكات دەستگیردەكرێت و رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد