دەرچوانی كۆلێژەكانی خانەقین جارێكی دیکە گردبوونەوە
+964
راژان باجەڵان – خانەقین
دەرچووانی كۆلێژەكانی خانەقین بۆ داننان بە بڕوانامەكانیاندا دووبارە گردبوونەوە و داوادەكەن عێراق بڕوانامەكەیان قبوڵ بكات.
لە خانەقین دوو كۆلێژ هەیە سەر بە زانكۆی گەرمیانن، بەڵام لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دانیان پێدانانرێت و گرفتیان هەیە لە دامەزراندندا.
لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ئەمە شەشەم جارە دەرچووانی كۆڵێژەكانی زانكۆی گەرمیان لە خانەقین گرد دەبنەوە و بۆ ماوەی 10 رۆژیش خێوەتیان لە بەردەم كۆلێژەكەیان هەڵدا و مانەوە، بەڵام بێ هیوابوون و هیچیان بۆ نەكرا.
كێشەی ئەم خوێندكارانە ئەوەیە، حكومەتی هەرێمی كوردستان دایاننامەزرێنێت و حكومەتی عێراقیش دان بە بڕوانامەكیاندا نانێت.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا