هەر خاوەن مۆلیدەیەک مۆلیدەی یەدەگی نەبێت سزا دەدرێت

+964
میلاد جەلال – گەرمیان
لەگەڵ ھاتنی وەرزی ھاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بەشێک لە مۆلیدە ئەھلیەکان لەکار دەکەون و قایمقامی کەلاریش دەڵێت مۆلیدەی یەدەگیان نەبێت سزا دەدرێن.

بەشێک لە ھاوڵاتیان لە رێگەی 964 گلەیی ئەوەدەکەن کە لەم وەرزی گەرمایەدا لەکاتی لەکارکەوتنی مۆلیدەی گەڕەکەکانیان بێ کارەبا دەبن تاوەکو چاک کردنەوەی مۆلیدەکان.

ھەردی سەرکەوت وتەبێژی قایمقامیەتی کەلار بە964ى وت، ھەر خاوەن مۆلیدەیەک لەکاتی تێکچونی مۆلیدەکەی، یەدەگی نەبێت بۆ پێدانی کارەبا، توشی سزا دەبێتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد،دوێنی لەلایەن لیژنەی مۆلیدە ئەھلیەکانی قایمقامیەتەوە، خاوەن مۆلیدەیەک بەھۆی نەبوونی مۆلیدەی یەدەگ پسولەی سزای بۆکراوە، لەئەمڕۆشەوە ھەوڵەکانیان چڕتر دەکەنەوە بۆ چاودێریکردنیان”.

964ئەوەش دەزانێت، لەدوای پێدانی پسولەی سزا ھەفتەیەک مۆڵەت دەدرێت بە خاوەن مۆلیدەکە، ئەگەر لەوماوەیە کێشەکەی چارەسەر نەکات ڕوبەڕوی دادگا دەکرێتەوە.

لە قەزای كەلاری ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 120 مۆلیدەی ئەهلی هەیە .

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد