كەش و هەوا
پلەكانی گەرما هێشتا نزم دەبنەوە
+964
كوردستان ئەحمەد
بەشی پێشبینییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ دوو رۆژ راگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو نزمتر دەبنەوە.
لە بارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممە، کەشناسی پێشبینیی کردووە سبەی ئاسمان ساماڵ بێت، پلەکانی گەرما 1-2 پلەی دیکە نزم دەبنەوە، ئەمەش بە بەراورد بە پلە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو :
هەولێر: 40 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 39 پلەى سیلیزى
دهۆک : 38 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 44 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 41 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 29 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 40 پلەى سیلیزى
سۆران: 38 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 45 پلەى سیلیزى