پاكوخاوێن بە و ئاوی سازگار بخۆرەوە
چۆن خۆت لە مێشوولەی مەلاریا دەپارێزیت
964+
كوردستان ئەحمەد
یەكێك لە مێشوولە مەترسیدارە ترسناكەكانی دنیا، كە بەرپرسە لە گواستنەوەی چەند جۆرێك لە نەخۆشی ئەویش مێشوولەی مەلاریایە، پسپۆڕان دەڵێن، تاكە رێگە چارە بۆ خۆپارێزی لەو مێشوولەیە، تەنیا پاكوخاوێنی و سازگاری ئاوە.
ماڵپەڕی كۆڕبەندی ئابووری جیهانی لێكۆڵینەوەیەكی بڵاوكردوەتەوە، تێیدا هاتووە، تەنیا بە سازگاریی ئاو و راگرتنی پاكوخاوێنی، لە ساڵێكدا دەتوانرێت یەك ملیۆن و 400 هەزار مرۆڤ لە مێشوولەی مەلاریا خۆیان بپارێزن.
مێشوولەی مەلاریا قەبارەكەی پێنج بۆ حەوت سانتیمەترە، لە مێرووە یەك خانەییەكانە، دوو باڵی زەردباوی درێژ و باریكی هەیە،
شەش قاچی درێژی 10 سانتیمی هەیە، لەگەڵ هەبوونی دوو شاخی ئاراستەدیاریكەری درێژی حەوت سانتیمی، سەری لە لاشەكەی بچوكترە، بەڵام چزویەكی تیژ و بەهێزی هەیە، لە ماوەی سێ سانیەدا دەتوانێت بزانێت خوێنی لاشەی مرۆڤ بە كەڵكی هەڵمژین دێت یان نا، بە گشتی قەبارەكەی درێژكۆلە و باریكە و 10 جۆری هەیە.
وێنەكە، مێشوولەیەكی مەلاریا نیشان دەدات كە لە ژێر میكرۆسكۆپدا گەورە كراوە .
مەلاریا نەخۆشییەکی گوازراوەیە و لە رێگای مێشوولەی مەلاریاوە دروست دەبێت، نیشانەکانی مەلاریا بە شێوەیەکی گشتی بریتیین لە لەرزوتا و رشانەوە و سەرئێشە، لە هەندێک حاڵەتی سەختدا دەبێتە هۆی زەردوویی و بێهۆشکەوتن، یان مردن، ئەگەر بە باشی چارەسەر نەکرێت زیانی درێژخایەنی هەیە و قژ هەڵدەوەرێت، تەنانەت دوای چەند مانگێکیش لە تووشبوون .
كاتێك مێشوولەیەكی مەلاریا لەسەر لاشەی مرۆڤ دەنیشێتەوە، لە رێگەی چزووەكەیەوە لینجە مادەیەك دەكاتە لەشی مرۆڤەكەوە و دەچێتە خوێنیەوە و گەرا یان هێلكەی مێشوولەكە لەناو خوێنی مرۆڤەكەدا گەشە دەكات، کە پێنج جۆرن و لە مرۆڤێكیشەوە بۆ مرۆڤێكی دیكە دەگوازرێتەوە.
ئەم وێنەیە سوڕی ژیانی مێشوولەی مەلاریا رووندەكاتەوە لەسەر لاشەی مرۆڤ
ماڵپەڕی كۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە لێكۆڵینەوەكەدا دەڵێت، دەكرێت ئەم مێشوولەیە جارێكی دیكە بە هۆی پیسبوونی ئاو و ژینگە و كەمیی پاكوخاوێنییەوە دووبارە بە شێوەیەكی بەرفراوان سەرهەڵبداتەوە، ئەگەر رێگریی لە تەشەنەکردنی نەکرێت.
ئەم مێشوولەیە تا ئێستا تەنیا یەك جۆر كوتانی هەیە و هیچ جۆرە دەرمانێكی دیكەی نییە، پسپۆڕانی ئابووری ئامۆژگاری هاوڵاتیان دەكەن، گرنگی بە ئاوی سازگار و پاكوخاوێنی خۆیان بدەن بۆ ئەوەی دووربن لە مێشوولەی مەلاریا.