ئینگلته‌را بووه‌ پاڵه‌وانی یۆرۆی 2023

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را نازناوی یۆرۆی 2023ی تۆپی پێی به‌ده‌ستهێنا، بۆ تیپه‌كانی ئاستی لاوانی ته‌مه‌ن ژێر 21 ساڵان.

ئینگلته‌را شه‌وی رابردوو له‌ یاریی كۆتاییدا به‌ 1-0 گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئیسپانیای برده‌وه‌.

یاریی كۆتایی له‌ یاریگه‌ی باتۆمی له‌ جۆرجیا كرا و تاكه‌ گۆڵی یارییه‌كه‌ كۆرتێس جۆنز تۆماری كرد.

هه‌روه‌ها له‌ یارییه‌كه‌دا ئیسپانیا لێدانێكی سزای له‌ ده‌ست دا.

ئینگلته‌را سێیه‌م جاره‌ ئه‌م نازناوه‌ ده‌باته‌وه‌، پێشتر له‌ 1982 و 1984 توانیویه‌تی ببێته‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا.

پاڵه‌وانیه‌تیی یۆرۆی 2023 بۆ تیپه‌كانی ته‌مه‌ن ژێر 21 ساڵان، به‌ به‌شداریی 16 هه‌ڵبژارده‌ له‌ رۆمانیا و جۆرجیا به‌ڕێوه‌چوو.