ئاگره‌كه‌ى گوندى وڵاغڵو له‌ناو كێڵگه‌ى مینه‌كان كه‌وتووته‌وه‌

964+

دیلان محه‌مه‌د جه‌زا

له ‌دوێنێوه‌ ئاگرێك له‌ شاخى حه‌سه‌ن به‌گى گوندى وڵاغڵوى شارباژێر كه‌وتووه‌ته‌وه‌، تا ئێستا زیاتر له‌ 300 دۆنم پوش پاوان زیانى پێگه‌یشتووه‌.

ئه‌نجومه‌نى ئه‌و گونده‌ به‌ 964ـى وت، له‌دوا بیستنى ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ئاگره‌كه‌ دروستبووه‌، وتیشی “ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌هۆى شه‌ڕى هه‌شت ساڵه‌ى عێراق – ئێران پڕه‌ له‌ كێڵگه‌ى مین و له‌ناو ئاگره‌كه‌شدا ده‌نگی چوار پێنج ته‌قینه‌وه‌ى بییستراوه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ سنووره‌كه‌یان نزیكه‌ى 10 كێڵگه‌ى مین هه‌ن و تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانیش به‌هۆى بوونى ئه‌و كێڵگانه‌وه‌ ناتوانن له ‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ئاگره‌كه‌ بكوژێننه‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن