فسفۆڕه‌كانی هاتوچۆی هه‌ولێر رادیۆ ده‌رچوو

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هەولێر رایگه‌یاند، وێنه‌ی ئه‌و فسفۆڕانه‌ی كه‌ وێنه‌یان له‌ سۆشیال میدیا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ و شكاون و تواونه‌ته‌وه‌، هی ئه‌وان نییه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێن، “چەند رۆژێکە لە سایت و تۆڕەکۆمەلایەتییەکان وێنەی چەند فسفۆرێک بڵاودەکرێتەوە، کە شکاون و لێکدانەوەی وای بۆ کراوە گوایه‌ لەبەر گەرما بووە وئ ەندازەی هاتوچۆی هەولێر بە لایەنی کەمتەرخەم نیشان دراوە، ئێمە لێرەوە بۆ هەمووانی روون دەکەینەوە، کە:

1- ئەو فسفۆرانەی وێنەیان بڵاوکراوەتەوە، پێش شوقەکانی نەورۆزە، پێچی داخلبون بۆ شەقامی 120مەترییە، ئەو فسفۆرانە لە لایەن ئەندازەی هاتوچۆ دانەنراون، بەڵکو لە لایەن ئەو کۆمپانیایە دانراوە، کە خاوەنی شوقەکانە، بەبێ ئاگاداری ئەندازەی هاتوچۆش بووە و بێ هەماهەنگی بووە.

2- ئەو فسفۆرانە لەبەر گەرما تێکنەشکاون، چونکە بەر لە هاتنی وەرزی گەرما تێکچوونه‌، بەڵکو لەبەر خراپی کوالێتیەکەیانە، کە ئێمە لێی بەرپرس نین.
3- ئەو فسفۆرانەی لەلایەن ئەندازەی هاتوچۆ دادەنرێن، بەرگەی پلەی گەرمی (20 تا 70) دەگرن، ئەگەر شوفێران بە دەستی ئەنقەست بەسەریان نەکەون، تا نزیک 3ساڵ بەرگە دەگرن و ناشکێن.

4- داوا لە هاوڵاتیان و کۆمپانیاکان دەکەین، کە لە خۆیانەوە بەبێ هەماهەنگی، لە هیچ شوێنێک فسفۆر دانەنێن، دەتوانن ئەو کارە بکەن بەهەماهەنگی لەگەل ئەندازەی هاتوچۆ ، ئەوکات پێیان دەوترێت کە چ مواسەفاتێک ڕێگاپێدراوە بە دانانی.