بە 40 ملیۆن دینار نۆژەندەکرێتەوە

پردەکەی نێوان تەقتەق و کۆیە چاککرایەوە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

ئەو بەشەی پردە ئاسنەکەی کۆیە، کە داکەوتبوو، لەدوای یەک رۆژ چاککرایەوە و ئێستا شۆفێران دەتوانن بەبێ ترس بەسەریدا بپەڕنەوە.

ئەمڕۆ هەینی 7.7.2023، تاریق حەیدەری قایمقامی کۆیە بە 964ی راگەیاند، تەنیا یەکێک لە پلێتەکانی سەر پردەکە لەحیمەکەی بەریدابوو، ئێستا چاککراوە.

بە وتەی قایمقامی کۆیە، حکومەتی هەرێم بەبڕی 40 ملیۆن دینار دەرخستەی بۆ پردەکە کردووە و بەمنزیکانە نۆژەندەکرێتەوە.

پردی رووباری کۆیە دەکەوێتە سەر رێگای نێوان کۆیە ـ تەق تەق، ته‌مه‌نى دروستكردنى پرده‌كه‌ بۆ ساڵانى هه‌شتاكان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، تا ئێستا چه‌ندینجار نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌ و پلێته‌كانى گۆڕدراون.