ئەندامێکی تیمە پزیشکییەکە دەنگهێنەری تایبەت بۆ منداڵێک دادەنێت. فۆتۆ: رێکخراوی پەروەردەی هاوچەرخ
پزیشکی ئەمریکا هاتوون
توانای بیستن بۆ 50 منداڵی سلێمانی گەڕێندرایەوە
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
تیمێکی پزیشکی وڵاتی ئەمریکا بەبێ بەرامبەر چارەسەریان بۆ 50 منداڵی کەمبیست لە سلێمانی کرد و توانای بیستنیان بۆ گەڕاندنەوە.
تیمەکە حەوت کەس بوون لە رێکخراوی Deaf Defy ئەمریکی، لەسەر بانگهێستی رێکخراوی پەروەردەی هاوچەرخ بۆ کوردستان هاتبوونە سلێمانی، ماوەی پێنج رۆژ ماونەتەوە و لەئێستادا لە هەولێرن بۆ هەمان مەبەست.
ئەمڕۆ هەینی 7.7.2023، شیلان حەسەن، سەرۆکی رێکخراوی پەروەردەی هاوچەرخ بە 964ی وت، ئەو منداڵانەی دەنگهێنەری تایبەتیان بۆ دانراوە، 20ـیان لە کەلار بوون، 10ـی دیکە لە چەمچەماڵ، 10 منداڵی تریش لە سلێمانی و 10ـەکەی دیکەش لە دەربەندیخان بوون.
ئەمە دووەم جارە ئەو تیمە دێنە هەرێمی کوردستان، لە مانگی 11ی ساڵی رابردووشدا دەنگهێنەری تایبەتیان بۆ 50 منداڵی دیکە لە سلێمانی دانا.