ژنانی دووگیان

نەخۆشخانەیەک داوا لە ژنان دەکات تەرمۆزە ئاوی بەفراو لەگەڵ خۆیان بهێنن

964+
ژووری هەواڵ

نەخۆشخانەی شێرەی نەقیب بۆ ژنان و منداڵبوون لە قەزای کەلار داوا لەو ژنانە دەکات کە بۆ وەرگرتنی دەرزی خوێن خەستی دەچنە لایان، تەرمۆزەیەک ئاوی بەفراو لەگەڵ خۆیان ببەن.

نەخۆشخانەکە لە راگەیەندراوێکدا ئەم داوایەی کردووە و هۆکارەکەی بۆ تێکچوونی دەرزییەکە گەڕاندووەتەوە لە پلەی گەرمی بەرزدا.

جگە لەوانەش، نەخۆشخانەکە داوای کردووە ژنانی دووگیان کۆپی جنسیە، کارتی زانیاری، وێنە، سەرجەم سۆنار و راپۆرتەکانی دەرهێنانی دەفتەری خەرجکردنی دەرزییەکە لەگەڵ خۆیان ببەن.