رێگای 16یان چاککراوە
شارەوانی چوارتا 30 گوندی لەسەرە و یەک شۆفڵیان کاردەکات
964+
پێشەوا محەمەد
رێگای 16 گوندی شارباژێر چاککراون، کە بەهۆی لافاو و بارانبارینی زستانەوە هەرەسیان هێنابوو، بەڵام شارەوانی چوارتا دەڵێت، تەنیا یەک شۆفڵیان کاردەکات.
گوندەکان بریتین لە موبڕە، بەردەزەرد، قوتابیان، باخی ئاشی، توتکان، سنجەڵێ، واژە، خمانێ، بناویلێ، بزورگ، شێخەڵمارێن، سیرەمێرگ، شاخەسوور، دێگەڵ، قۆخی حاجی رەشید و بێورێ.
رێگای 14 گوندی دیکە هەمان ئیشیان دەوێت.
سدیق ئەنوەر، سەرۆکی شارەوانی چوارتا بە 964ـی وت، سەرەڕای کێشەی کەمی ئامێر و بودجەی پێویست، بەڵام توانیویانە رێگای ئەو گوندانە چارەسەر بکەن.
وتیشی، “ئێستا سێ شۆفڵمان هەیە دوانیان لەکارکەوتوون و بوودجەمان نییە چاکیان بکەینەوە تەنیا بە یەک شۆفڵ کاردەکەین”.
30 گوند کەوتووەتە سنووری شارەوانی چوارتاوە.