تای خوێنبەربوون سلێمانیشی گرتەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا وتی، حاڵەتێکی تووشبوون بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ناحیەی چوارقوڕنەی ئیدارەی راپەڕین تۆمارکراوە.

+++

له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 168 ئۆتۆمبێل لە هەولێر ئاگریان گرتووە، كه‌ 15یان به‌ هۆی فیوڵ په‌مپه‌وه‌ بووه‌.

+++

قایمقامیەتی زاخۆ پلانی هەیە 10 هەزار کیسەڵ و ماسی بخاتە ناو رووباری خابوورەوە.

+++

کەبابخانەکانی هەڵەبجە ناچار دەکرێن دووکەڵکێشەکانیان روو لە ئاسمان بن و هەواگۆڕکێی ئەسڵییان هەبێت.

فەرمانگەی ژینگەی هەڵەبجە هەڵمەتێکی بۆ سەر کەبابخانەکانی شارەکە دەستپێکردووە و رێنمایی پێویستیان پێدەدات، ئەگەر جێبەجێی نەکەن سزایان دەدات.

+++

بەم قرچە قرچی هاوینە لە کەرکوک نەوتی سپی دابەش دەکرێت، هەر ماڵێک 100 لیتری پێدەدرێت.