کۆچ و کۆچبەرانی عێراق؛ قوتابخانەکانی ئاوارەکان داناخرێت

964+

عەمار عەزیز

ماوەیەکە باس لەداخستنی خوێندنگایەکانی ئاوارەکانی سنوری پارێزگای دهۆک دەکرێت ئەوەش دوای ئەوە هات کە حکومەتی عێراق بەنیازە دوای شەش مانگی تر کەمپەکان دابخات، بەڵام بەرپرسێکی کۆچ وکۆچبەرانی عێراق دەنگۆیەکە ڕەت دەکاتەوە ودەڵێت “دەنگۆیەکە دوورە لە راستی”

شەهاب ئەحمەد، جێگری بەرێوەبەری پەروەردی شنگال بەشی کوردی، بە 964+ وت “دەنگۆی داخستنی قوتابخانەکانی ئاوارەکان دوای ئەوە هات کە حکومەتی عێراق بەنیازە دوای شەش مانگی تر کەمپەکان دابخات، تا ئێستا هیچ نوسراوێک لەبارەی داخستنی کەمپەکان و قوتابخانەکان بەدەستمان نەگەیشتووە ئەوەی هەیە تەنها دەنگۆیەکە، ئەگەر بڕیارێکی فەرمیش دەرچوو ئەوا دەکەوێتە ساڵی داهاتووی خوێندن چونکە کۆرسێکی ئەم ساڵ خەریکە کۆتایی دێت”.

“٤١ قوتابخانەی تایبەت بە ئاوارەکان شنگال ونەینەوا سەر بە پەروەردەی کوردی هەن ژمارەی قوتابیان ٢٠ هەزار قوتابین”

ئەسکەندەر محەمەد ئەمین، بەڕێوەبەری فەرمانگەی کۆچ وکوچبەرانی سەر بە حکومەتی عیراق لەشاری دهۆک بە 964+ وت “تا ئێستا وەزارەتی کۆچ وکۆچبەران هیچ نوسراوێکی فەرمی ئاراستەی ئێمە نەکردوە بۆداخستنی کەمپ و قوتابخانەکانی کەمپ، بەشێوەیەکی ئاسایی دەوامی خویان دەکەن و ئەو دەنگۆیەی کە بڵاوبووەتەوە دورە لە ڕاستی، بۆ داخستنی کەمپەکانیش ئێمە ئاوارەیەک بە زۆڕ ناگەرێنینەوە بۆ زێدی خۆی تا لە دهۆک بێت خزمەتی دەکەین، بەدڵنیایەوە حکومەت حەزدەکات بەیانی هەموو ئاوارەکان بگەرێنەوە چونکە لەلایەک بارێکی گران بەسەر حکومەتدا لادەچێت و ئەو پارە زۆرەیەی لەئاوارەکان خەرج دەکات بۆشتێکی تر خەرج دەکات

“٤١ قوتابخانەی تایبەت بە ئاوارەکان شنگال ونەینەوا سەر بە پەروەردەی کوردی هەن ژمارەی قوتابیان ٢٠ هەزار قوتابین”

ئاوارەکانی ناو کەمپ لەسنوری پارێزگای دهۆک ٢٦ هەزار ٩٦٣ خێزانن، لە ١٥ کەمپدا دەژین، ئاوارەکانی دەرەوەی کەمپ ٣٨ هەزارو ٢٢٥ خێزانن، کۆی گشتی دەبن بە ٦٥هەزارو ١٨٨ خێزان.

هودا خالد، بەرپرسی نوێنەرایەتی پەروەردی نەینەوا لە شاری دهۆک بە 964+ وت”بەرێوەبرایەتی گشتی پەروەردەی نەینەوا ئاگاداری ئێمەی نەکردوە کە قوتابخانەکان دابخەن، ئەگەر شتێک هەبێت پێش وەخت ئاگادارمان دەکات وئێمەش ئاوارەکان ئاگادار دەکەینەوە تا ئامادەکاری بکەن بۆ‌ گەرانەوەی خۆیان بۆ شنگال”.

“١٢٥ قوتابخانە مان هەیە و ژمارەی قوتابیان ٥٤ هەزار و ٧١ قوتابین، هەموو ئەمانە خوێندیان بەعەرەبی یە وسەر بە پەروەردەی گشتی نەینەوان”هودا خالد وای وت.