10 تیمی ئاگركوژێنه‌وه خه‌ریكن
ته‌واوى گوڕستانى گوندێكی ده‌شتى هه‌ریر سوتا
964+
ئاكام غه‌فور – هه‌ریر
به‌پێی دوایین زانیاری كه ده‌ست 964 كه‌وتووه، له ئه‌نجامى به‌رده‌وامى ئه‌و ئاگره‌ى له ناحیه‌ى هه‌ریر كه‌وتووه‌ته‌وه، گۆڕستانى گوندێكی ئه‌و سنووره به‌ته‌واوى سووتاوه.
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 گۆڕستانى گوندى باشووره له ده‌شتى هه‌ریر به‌ته‌واوى سوتاوه و تا ئێستا له‌لایه‌ن تیمه‌كانه‌وه نه‌توانراوه ئاگره‌گه له‌نزیك ئه‌م گونده‌و ناو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ریر كۆنتڕۆڵ بكرێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 ئه‌و تیمانه‌ى له‌ئێستادا خه‌ریكی كوژاندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ن بریتین له 10 تیم ئه‌وانیش له ناحیه‌كانى باسرمه و هیران و قه‌زاى شه‌قڵاوه و كۆڕى هاتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه .
سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له ده‌شتى هه‌ریر ئاگرێكى گه‌وره كه‌وتووه‌ته‌وه تا ئێستا كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
ئاگره‌كه له ناو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ریر ده‌ستیپێكردووه و به‌ره‌و چه‌ند گوندێكی ئه‌و سنووره چووه و زیانێكى زۆرى به پوش و په‌ڵاش و باخچه‌ى جیاجیاى جوتیاران گه‌یاندووه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن