هێشتا ئاگره‌كه‌ى هه‌ریر له‌ناو فرۆكه‌خانه‌ بڵێسه‌ى دێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

تا ئێستا ئاگره‌كه‌ى ده‌شتى هه‌ریر كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه‌ و ناو فڕۆكه‌خانه‌و له‌نزیكى چه‌ند گوندێكى ئه‌و سنووره‌ هێشتا بلێسه‌ى دێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.7.2023، ئاگرێکی گەورە لە پوش و پاوانی دەشتی هەریر کەوتەوە و هێشتا هۆکارەکەی نەزانراوە.

عه‌قید عه‌بدولقادر ميران به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی به‌رگرى شارستانى شه‌قڵاوه‌ به‌ 964ـ راگه‌یاند، تیمه‌كانیان له‌ شوێنى رووداوه‌كه‌ن و له‌هه‌وڵى كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه‌دان.

وتیشی “تائێستاش بلێسه‌ى ئاگره‌كه‌ له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ریر و نزیك ئاوه‌دانییه‌كانى هه‌ردوو گوندى قاسمیه‌و  باشووریه‌ ماوه‌ و كۆنتڕۆڵ نه‌كراو.

به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى شارستانى شه‌قڵاوه‌، تا ئێستا زیانى ئه‌و ئاگره‌ ته‌نیا سوتانى پوش و په‌ڵاش بووه‌ و هیچ زیانێكى گیانى نه‌بووه‌.