کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق: داواکاری بۆ دامەزراندنی 77 حزبی نوێ هەیە

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، داواکاری بۆ دامەزراندنی 77 حزبی نوێ پێشکەشکراوە و 151 داواکاری بۆ تۆمارکردنی حزبی نوێ رەتکراونەتەوە.

ئەگەر داوای ئەو 77 حزبە سەربگرێت و تۆمار بکرێن، ژمارەی حزبەکانی عێراق دەگاتە 346 دانە.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە میدیای فەرمی عێراقی راگەیاندووە، بە پێی یاسا و رێنماییەکانی فەرمانگەی تۆماری حزبەکان، بۆ خۆتۆمارکردن دەبێت هەموو حزبێک دوو هەزار ئەندامی هەبێت.

بەپێی ئاماری کۆمیسیۆنەکە، داواکاری بۆ دامەزراندنی 18 حزبی دیکەش کشێنراونەتەوە و سێ حزبیش خۆیان ھەڵوەشاندووەتەوە و دوو حزبیش چالاکییەکانیان ھەڵپەساردووە.