دیمه‌نێكی گوندى پیرداود له ناحیه‌ى شه‌مامك... وێنه: 964+
ژماره‌یه‌ك گوندى ناحیه‌ى شه‌مامك كه‌مئاو و ئاوه‌كه‌یان سوێره
964+
ژوورى هه‌واڵ
له ده‌شتى شه‌مامك كێشه‌ى كه‌مئاوى و بوونى ئاوى سوێر له به‌شێكى دا هه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت، هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیان بۆ ده‌دات.
به پێی زانیارییه‌كانى 964 له سنوورى ناحیه‌ى شه‌مامك كێشه‌ى كه‌مئاوى به‌شێوه‌ى جۆراو جۆر هه‌یه، له هه‌ندێك گوند ئاوى خواردنه‌وه‌یان كه‌مه و له هه‌ندێكیشیان ئاوه‌كه‌یان سوێره.
كاروان شێخانى، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى شه‌مامك بۆ 964 ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه کێشه‌ى كه‌مئاوى له سنوورى ناحیه‌كه‌یدا هەیە و رایگه‌یاند، به هۆى نه‌بوونى بودجه‌ى تایبه‌ته‌وه نه‌یانتوانیوه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
وتیشی “گوندى پیرداود بیرێكى ئاوى بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام به‌هۆى بێ پاره‌یی نه‌ماتوانیوه بۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ین”.
سه‌باره‌ت بە گونده‌كانی گردعازه‌بان، سۆربه‌ش خدر و ماستاوه، كه ئاویان سوێره، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كه ده‌كرێت خه‌ڵكى ئه‌و گوندانه سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتەکە.
به قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى شه‌مامك، ئه‌وان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاوى هه‌ولێر هه‌ماهه‌نگیان هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئاو له سنووره‌كه‌یاندا.
شه‌مامك ناحیه‌یه‌كه سه‌ر به قه‌زاى ده‌شتى هه‌ولێر، سه‌نته‌رى ناحیه‌كه له چوار گه‌ڕه‌ك پێكهاتووه و له‌سنووره‌كه‌شیدا 54 گوند بوونیان هه‌یه.