هەواڵی نوێ هات
کەی ئەنجامی تاقیکردنەوەی ماستەر و دکتۆرا رادەگەیەندرێت؟
964+
كوردستان ئەحمەد
چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا ئەنجامی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا رابگەیەندرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵای توێژینەوەی زانستی دەڵێت، لە تەواوكردنی ناوی خوێندکارانی ماستەر و دكتۆراداین لە نزیكترین كاتتدا ئەنجامەكە رادەگەیەنن.
بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 15 هەزار خوێندکار داواکارییان بۆ خوێندنی باڵا پێشکەش کردووە و تاقیکردنەوەی توانستی زانستیان ئەنجامداوە.
عەباس ئەكرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە 964ی وت، لە تەواوكردنی ناوی خوێندکارانی ماستەر و دكتۆرا لە نزیكترین كاتتدا كە ناگاتە كۆتایی ئەم هەفتەیە ناوەكان رادەگەیەنین.
وەزارەتی خوێندنی باڵای ھەرێم ھەڵەچنیی بۆ پەڕاوی تاقیکردنەوەکانی کردووە و دەستیکردووە بە وردبینی بۆیان، دەڵێت لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەنجامە بەراییەکانی پێشبرکێی وەرگرتن لە ماستەر و دکتۆرا رادەگەیەنرێت.
“ھەموو ھەوڵێک دراوە پڕۆسەى خاڵبەندى و رێکخستنی پێشبرکێی وەرگرتن لە نێوان پێشکەشکاران و پرۆسەی وردبینی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجامبدرێت، تا بنەماکانی شەفافیەت و دادپەروەری و ھەلی یەکسان بە تەواوى بەرجەستە بێت، عەباس ئەكرەم وای وت.