ئەوانەی گەنمیان بە سایلۆی سەیدسادق داوە

جوتیارانی دەڤەری شارەزوور پارەی گەنمەکانیان وەردەگرن

 964+

ئەحمەد مستەفا – سلێمانی

لە کۆی دوو هەزار و 600 جوتیار کە گەنمیان داوە بە سایلۆی چەمچەماڵ، 414 جوتیاریان چەکی وەرگرتنی شایستەی داراییان لە پای گەنمی ئەمساڵ وەرگرتووە.

سبەی سێشەممە 4.7.2023، سێیەمین چەکی پارەی ئەو جوتیارانەی کە گەنمیان رادەستی سایلۆی چەمچەماڵ کردووە، پارەکانیان وەردەگرن کە ژمارەیان 181 چەکی پارەیە.

لە وەجبەی یەکەم و دووەم، 233 چەکی پارە بەسەر جوتیارانی دەڤەرەکە دابەشکرا.

بەختیار عیزەت، بەڕێوبەری سایلۆی سەیدسادق بە 964ی وت، ئەو چەکی پارەی کە سبەی دابەشدەکرێت، حەقدەستی بەشێکی دیکەی رەنجی جوتیارانە بۆ ساڵی 2023، سبەی چەک دەدرێت و پارەش لە بانک هەیە لە دوو رۆژدا دەتوانن وەریبگرن.

سایلۆی سەیدسادق توانای وەرگرتنی 40 ھەزار تۆن گەنمی ھەیە، ئەمساڵیش  37 هەزار و 700 تۆن گەنم وەرگیراوە لە جوتیارانی پارێزگای ھەڵەبجە و قەزاکانی سەیدسادق، شارەزوور، دەربەندیخان، پێنجوێن، ناحیەی ناڵپارێز و بەرزنجە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی