کشتوکاڵی سیوەل جوتیاران ئاگادار دەکاتەوە بچن دار وەربگرن
964+
دیلان محەمەد جەزا
کشتوکاڵی سیوەیل ئاگاداری جوتیارانی سنورەکەیان دەکەنەوە سەردانیان بکەن بۆ ناو تۆمار کردن بۆ وەرگرتنی نەمام بۆ باخەکانیان.
لە کۆی 43 باخی ئەو سنورە تەنیا 17 یان مۆڵەتی باخیان هەیە، لە کۆی ئەو 17 باخە پێنجیان مۆڵەتی باخیان نوێکردووەتەوە.
کشتوکاڵی سیوەیل تەنیا هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو باخانەدا دەکات، کە مۆڵەتیان نوێ کردووەتەوە و نەمامیان پێدەدات.
بەڕێوەبەرایەتی کشتوکاڵی سلێمانی بڕی 89 هەزار نەمامیان دابینکردووە و بۆ سەرجەم قەزا و ناحیەکانی سنوری سلێمانی، بەڵام تا ئێستا رێژەی ئەو نەمامانە دیارنەکراوە چەندن بەر سنوری ناحیەکەیان دەکەوێت.
کاروان حەمەساڵح، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی ناحیەی سیوەیل بە 964ـی راگەیاند، رێژەی نەمامەکان بەپێی رووبەری زەوی جوتیارەکان دیاری دەکرێت.
نۆ جۆر داری تێدایە لە بەردار و بێ بەر بەپێی سروشتی ناوچەکان دابەش دەکرێت.
ناحیەی سیوەیل یەکێکە لە ناحیەکانی سەر بە قەزای شارباژێڕ، لە رووبەردا گەورەترین ناحیەی شارباژێڕە کە 29% رووبەری قەزاکە پێکدەھێنێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی