شەش بڕیار بۆ مامۆستایان دەرکرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
وەزارەتی پەروەردە شەش بڕیاری بۆ رێکخستنەوەی دەوامی مامۆستایان دەرکرد و دەڵێت، بۆ خوێندنی ساڵی 2023 بۆ 2024 جێبەجێدەکرێت.
بەپێی رێنماییەکان، رێژەی مامۆستایانی کەرتی حکومی کە لە ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی وانە دەڵێنەوە، دەبێت بەرێژەی 20٪ زیاتر نەبێت.
“هەر ناوەندێکی خوێندنی ناحکومی سەرپێچی ئەوە بکات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت، سزای مادی و کارگێڕی دەدرێت تا دەگات بە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەت”، بەپێی رێنماییەکان.
ئەمڕۆ دووشەممە، سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروردە بە 964ی وت، بڕیارەکان لەگەڵ دەستپێکی وەرزی خوێندن لە مانگی ئەیلول دەکەونە بواری جێبەجێکردن.
شەش بڕیارەکەی وەزارەتی پەروەردە: