بۆردی گەشت, هەڵوەشانەوەی گەشتەکانی تورکیانیشان دەدات:
“قهدهغه ئاسمانییهكانى توركیا بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی بهردهوامه”
964+
ئەحمەد مستەفا – سلێمانی
باس لە درێژکردنەوەی ماوەی قەدەغەی بەکارهێنانی ئاسمان و فرۆکەخانەکانی تورکیا بەرووی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەکرێت.
بەڕێوبەری فرۆکەخانەکە بە 964ـی وت، بەرەسمی پێمان نەگەیشتووە.
رۆژی 3ـی نیسانی ئەمساڵ، دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا گەشتەکانیان لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تا 2ـی تەمموزی 2023 راگرت و ئاسمانی خۆی بەرووی فرۆکەخانەکەدا داخست.
وا بڵاوکراوەتەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە تورکیا ئاسمانی هاتوچۆی فڕۆکەوانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ رۆژی 2ـی کانوونی دووەمی ساڵی 2024 درێژکردووهتەوە.
لەلایەکی ترەوە هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، کاتی داخستنەکە درێژ کراوەتەوە بۆ 3.1.2024 و تا ئەو کاتە ناکرێتەوە.
هەندرێن هیوا، بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە 964ـی وت، جارێ بڕیارێکی لەو شێوەیەمان بە فەرمی بۆ نەهاتووە.
لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی، ناراستەوخۆ ئاگادارن کە قەدەغەی سەر گەشتەکان درێژکرابێتەوە، ئەو وتی “نازانین، دۆخەکە وەک خۆی بەردەوامە و هیچ گۆڕانێک رووینەداوە”.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن