تانكه‌رێكی هێزه‌كانی زێره‌ڤانی وه‌رگه‌ڕا و شۆفێرەکەی گیانی لە دەست دا
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له رێگه‌ی گه‌لی دێهی له سنووری ناحیه‌ی بامه‌ڕنێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی، تانكه‌رێكی ئاوی تایبه‌ت به هێزه‌كانی زێره‌ڤانی وه‌رگه‌ڕا و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له ده‌ست دا.
شۆفێره‌كه ته‌مه‌نی 41 ساڵه و ئه‌ركه‌كه‌ی شۆفێره له هێزه‌كانی زێره‌ڤانی و له كاتی كاره‌كه‌یدا، كه ئاوی بۆ هێزه‌كان بردووه، دووچاری رووداوی هاتوچۆ بووه و به‌م هۆیه‌وه گیانی سپاردووه.
كاوار بامه‌ڕنی، شایه‌دحاڵێكی رووداوه‌كه‌یه و به 964ی وت، پێش ئه‌وه‌ی تانكه‌ره‌كه وه‌ربگه‌ڕێت، شۆفێره‌كه خۆی له تانكه‌ره‌كه فرێداوه و سه‌ری به زه‌وی كه‌وتووه.
تۆڕی 964 ده‌زانێت، ئێستا ته‌رمی شۆفێره‌كه له پزیشكی دادی دهۆكه و خەڵکی زاخۆیە و خاوەنی حەوت منداڵە.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا