نرخی کارەبای مۆلیدە لە سێ پارێزگای هەرێم دیاریکرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

نرخی ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی و هەولێر بۆ مانگی حوزەیران لە نێوان حەوت هەزار و 750 تا 12 هەزار دیناردایە.

ئەمڕۆ دووشەممە 3.7.2023، ئه‌ندازیار قاره‌مان مه‌ولود، لێپرسراوی لیژنه‌ی مۆ‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ هه‌ولێر بە 964ی راگەیاند، تێكڕا مۆ‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ مانگی‌ رابردوودا 280 كاتژمێر كاره‌بایان داوه‌ بە هاوڵاتیان.

بۆ هەر کاتژمێرێک کارەبای مۆلیدە 40 دینار دیاریکراوە و تێکڕا مانگەکە هەر ئەمپێرێک لە نێوان نۆ هەزار و 750 دینار بۆ 12 هەزار دینار لەسەر هاوڵاتیان دەکەوێت.

تاریق سەمین، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بە 964ی وت، لە سلێمانی نرخی ئەمپێرێک مۆلیدە بۆ مانگی حوزەیران لەنێوان حەوت هەزار و 750 بۆ 8 هەزار و 750 دیناردایە.

مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی لە نێوان 175 بۆ 200 کاتژمێر کارەبایان بۆ هاوڵاتیان دابین کردووە.

لە دهۆک و زاخۆش ئەمپێرێک کارەبای مۆلیدە بە 10 هەزار و 750 دینار دیاریکراوە.