لە ساڵخ ئاغا
بارهەڵگرێك بەسەریدا رۆشت و گیانی لەدەستدا
964+
میلاد جەلال- گەرمیان
بەرەبەیانی ئەمڕۆ كرێكارێك لە ناوچەی پیشەسازیی گوندی ساڵح ئاغا بارهەڵگرێك دەچێت بەسەریداو لە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.
ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە، تەمەنی 21ساڵە و لە كاتی كاركردن ویستویەتی پشوویەك بدات، دەچێتە ژێر بارهەڵگرەكە و سەرخەوێك بشكێنێت، بارهەڵگرەكە بەسەریدا دەڕوات و بە قورسی برینداری دەكات.
رزگار لەتیف، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار بە964ى وت، کە گەنجەکە ھێنرایە نەخۆشخانە لە ژیاندا مابوو، دوای ئەنجامدانی چارەسەرەکان بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا.
ئێستا تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادی گەرمیان كراوە و دواتریش رادەستی ماڵباتەکەی دەكرێتەوە.
پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد