ئەوقافى هه‌رێم گیانله‌ده‌ستدانى چوارەمین حاجی کوردستانى راگه‌یاند
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف و كاروبارى ئایینى هه‌رێمى كوردستان گیانله‌ده‌ستدانى چواره‌مین حاجی كوردستانى له ولاتى سعودیه راگه‌یاند، كه چواره‌مینیان ئه‌و حاجیه‌ى سنوورى ئیداره‌ى سۆرانه، كه ماوه‌ى سێ رۆژ بوو ونبووبوو.
ئه‌وقافى هه‌رێم بڵاویكرده‌وه “دوای ونبوونی لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرک و واجباتی حەج، ھەروەھا گەڕانی تیمە کارگێڕییەکانی پڕۆسەی حەجی کوردستان و ئەو کۆمپانیایەی کە لەگەڵیان سەفەری کردووە، بە شێوەیەکی چڕ و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەداخەوە حاجی عایشه شێخ عه‌بدوڵا، لەدایکبووی ساڵی 1959 خەڵکی دەڤەری پیران سەر بەپارێزگای ھەولێر بە مردوویی لە نەخۆشخانە دۆزرایەوە”
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئێستا تیمەکانی حەجی کوردستان، سەرقاڵی تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانن، دواتر ناشتنی تەرمی کۆچکردوو لە گۆڕستانی ( شرائع) لە شاری مەککەى وڵاتى سعودیه.
دوێنێ هه‌ینى له پەیوەندیه‌كدا یوسف ئه‌حمه‌د، بەڕێوبەری حەج وعومرەی سۆران به 964ـى راگه‌یاندبوو، ماوەی سێ رۆژە حاجییەکی سنوری ئیدارەی سۆران ونبووە ، تا ئێستا هیچ سۆراغێکی نازانن.
باسی له‌وه‌ش كرد، گرفتی نەدۆزینەوەی ئەوەیه، كه لە هیچ شوێنێک نەیوتووە ونبوومه، بۆیە دۆزینەوەی زەحمەت بووه، چونکه ئەگەر نەخۆش بووایە یان مردبا سۆراغی دەردەکەوت.