چەکەکانتان تۆمار بکەن کات کەمی ماوە

964+

توانا نەقی

لیژنەی تۆمارکردنی چەک لە قەزای دەربەندیخان داوا لە هاوڵاتیان دەکات، کات کەمی ماوە و بڕۆن چەکەکانیان تۆمار بکەن.

دوا وادە بۆ تۆمارکردنی چەک لە هەرێمی کوردستان 21.7.2023ـیە دوای ئەوە هیچ کاتێک نامێنێت بۆ تۆمارکردن.

سلێمان محەمەد، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن سەردانی بنکەکانی تۆمارکردنی چەک بکەن لە ناو سەنتەری قەزای دەربەندیخان و بنکەی پۆلیسی دەربەندیخان.

وتیشی، دەبێت ئەو کەسانە هەریەک لە بەڵگەنامەکانی کارتی نیشتمانی، فۆرمی خۆراک، دوو وێنەی رەنگاوڕەنگ و چەکەکەی پێبێت، چەکەکەش دوای تۆمارکردنی دەدرێتەوە بە هاوڵاتی و دەتوانێت داوای مۆڵەتی بۆ بکات.

ئەو کەسەی چەکەکەی تۆمار دەکات، جگە لە دەرهێنانی مۆڵەت بۆی، دەتوانێت ئاڵوگۆڕی پێبکات لە کۆمەڵگای چەکفرۆشان، کە بە رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ  لە شار و شارۆچکەکان دەکرێتەوە.