ڤیدیۆ: مێسی خاوه‌نی جوانترین گۆڵی وه‌رزی رابردووی ئه‌وروپایه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی خەڵاتی جوانترین گۆڵی رکابەرییەکانی چامپیۆنزلیگی وەرزی رابردووی بەدەستهێنا.
ئەستێرەكه‌ی پێشووی یانەی پاریس سان جێرمان، کە بەم دواییە رووی لە یانەی ئینتەر مه‌یامی ئەمریکی کرد، ئه‌و گۆڵەی وه‌رزی رابردوو له تۆڕی یانه‌ی بێفیكای تۆماری كرد له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، له لایه‌ن فیدراسیۆنی ئه‌وروپاوه به جوانترین گۆڵ دیاریی كرا.
گۆڵه‌كه‌ی مێسی به شێوه‌یه‌كی به‌كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ هاوکارەکانی پێشووی، نەیماری بەڕازیلی و کیلیان ئێمباپی فەرەنسی تۆمار كرا.
هه‌روه‌ها گۆڵی یاریزانی یانەی ریال مەدرید، ڤینیسیۆسی باڵی بەڕازیلی، بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە کاتی قۆناغی پێش کۆتاییدا، لە ریزبەندی جوانترین گۆڵەکانی وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
پلەی سێیەمیش بۆ گۆڵه‌كه‌ی هێرشبەری یانەی مانچێستەر سیتی، ئێرلینگ هالاند بوو، كه له تۆڕی بۆروسیا دۆرتموند لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا تۆماری كرد.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی وه‌رزی رابردوو نازناوی چامپیۆنزلیگی بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی خۆیدا برده‌وه.