شوێنی مانەوەی گەشتیار نەماوە لە سلێمانی
964+
دیلان محەمەد جەزا
بەهۆی هاتنی گەشتیارێکی زۆرە میوانخانەکانی سلێمانی شوێنیان بۆ مانەوەی گەشتیار نەماوە.
لە دوو رۆژی یەکەمی جەژندا هەزاران گەشتیار روویان لە سلێمانی کردووە، بەپێی ئامارەکانیش بێت زیاتر لە 30 هەزار گەشتیار روویان لەو شارە کردووە.
لە سلێمانی، 485 هوتێل و 27 موتێل و 18 کابینەی گەشتیاری و 10 گوندی گەشتیاری هەیە و بە تێکڕا توانای خەواندنی 25 هەزار گەشتیاریان هەیە.
مەحمود تۆفیق، سەرۆکی کۆمەڵەی چێشتخانە و میوانخانەکان لقی سلێمانی بە 964 وت، سەرجەم هۆتێل و مۆتێلەکان پڕ بوون لە گەشتیار، سەردانی گەشتیاران ئەم جەژنە بۆ سلێمانی زۆر بووە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق