هی قوربانی دوو رۆژی جەژنە

کوشتارگەی سلێمانی 80 تۆن گۆشتی رادەستی خاوەنەکانیان کردووەتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

لە ماوەی دوو رۆژی جەژنی قورباندا کوشتارگەی سلێمانی 80 تۆن گۆشتی قوربانی رادەستی خاوەنەکانیان کردووەتەوە.

هەر لەو ماوەیەدا بڕی دوو تۆن گۆشت لە لایەن پزیشکی کوشتارگەکەوە بەهۆی نەشیاوییەوە لەناوبراوە و دەیان ئاژەڵیش رەتکراونەوە بەهۆی ئەوەی هەڵگری مشەخۆرە دەرەکییەکان بوون.

کوشتارگەکە بۆ سەربڕینی ئاژەڵی بچووک شەش هەزار دینار و بۆ گەورەش 30 هەزار دینار وەردەگرێت.

“ئێمە لە کوشتارگە بە تەندروستترین شێوە سەربڕین دەکەین و پێشتر هەموو جۆرە پشکنینێک بۆ ئاژەڵەکە دەکەین”، ئەوە قسەی شاڵاو عارف، بەڕێوەبەری کوشتارگەی سلێمانییە بۆ 964.

بەهۆی بڵاوبووەنەوەی تای خوێنبەربوونەوە، ئەمساڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هۆشداری بەردەوامیان بە هاوڵاتیان داوە قوربانییەکانیان لە کوشتارگە مۆڵەتپێدراوەکان بکەن.