کەشی سەیرانە و پلەکانی گەرماش دابەزیون

964+

فەرمان سادق

لەگەڵ ئەوەی ئاسمان ساماڵە و کەمێک تۆز هەیە، بەراورد بە دوێنێ پێنجشەممە، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە دابەزیون، سلێمانی لە 40 پلەوە ئێستا 37ـە، هەولێر بۆ 39 پلە دابەزیوە.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو:

ئەمڕۆ هەینی 30.6.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا , کاریگەریەکەی لەناوچەکانی باشووری هەرێم کەمێک زیاترە .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 25 ) کم /ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانى گەرما / نزمتر دەبێت بە نزیکەی 1 تــــا 2 پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7 – 9 ) کم دەبێت.

سبەی شەممە 1.7.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور .
پلەکانی گەرما/ نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێراى با / لەسەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 ) کم /ک .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 39 پلەى سیلیزى.
سلێمانی: 37 پلەى سیلیزى.
دهۆک: 40 پلەى سیلیزى.
کەرکوک: 42 پلەى سیلیزى.
هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى.
حاجی ئۆمەران: 27 پلەى سیلیزى.
زاخۆ: 42 پلەى سیلیزى.
سۆران: 38 پلەى سیلیزى.
گەرمیان: 44 پلەى سیلیزى.