پاسی گەشتیاری بوون بەڵام باری قاچاخیان بارکردبوو
964+
فەهمی نەبی
دوو پاسی گەشتیاری کەلوپەلی قاچاخیان بارکردبوو، لە دەروازەی باشماخ دەستیان بەسەر داگیرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دووەم رۆژی جەژنی قوربان، ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور بڵاویکردوەتەوە، لە دەروازەی باشماخ دوو پاسی گەشتیاریان راگرتووە، بە شێوەیەکی شاراوە کەلوپەلی قاچاخیان بارکردبوو.
وەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت، ئەو کەلوپەلانەی دەستیانبەسەرداگیراوە، پارچەی بەکارهاتووی ئۆتۆمبێڵ لەگەڵ چەندین پارچە درێل و کەرەستەی کارەبایین.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانە بێت، کە ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور بڵاویکردووەتەوە، شۆفێری پاسەکان ویستویانە ئەو کەلوپەلانە لە خاکی عێراقەوە ببەنە ئێران بەبێ هیچ رێکارێکی گومرگی.
لە عێراق سێ ناوچەی هێزەکانی سنوور هەیە، یەک، دوو لەگەڵ سێ، ناوچەی یەک، ئەرکی پاراستنی سنوری هەرێمی کوردستانە، کە بارەگاکەی لە هەولێرە.