قەڵادزێ.. دوو کچ ونبوون

964+

ژێوار خدر – راپەڕین

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دوو کچی تەمەن 13 ساڵ بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە لە گەڕەکی راپەڕینی قەڵادزێ لە ماڵ رۆیشتوونەتە دەرەوە و تاوەکو ئێستا نەگەڕاونەتەوە.

گارا سەڵاح هەمزە، لەگەڵ هاوڕێیەکەی بەناوی شلک غەریب کە هەردووکیان دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینن لە سەنتەری قەزای قەڵادزێ، تاوەکو ئێستا نەدۆزراونەتەوە.

سەڵاح هەمزە، باوکی گارا بە 964ـی وت، کچەکەمان لەگەڵ هـــاوڕێیەکەی بـــەناوی شلک غەریب کە دراوسێمانە لە بەیانییەوە رۆیشتوونەتە دەرەوە و تاوەکو ئێستا نەگەڕاونەتەوە.

دەشڵێت: لایەنە ئەمنییەکانی قەڵادزێمان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام کەسێک پەیوەندی پێوەکردن و پێیوتین کە کاتژمێر 1ـی نیوەڕۆ  کچەکەیان لە رانیە بینراوە.

کەسوکاری گارا لە رێگەی 964ـەوە داوا دەکەن هەرکەسێک زانیاری هەیە لەسەریان لە رێگەی ئەم ژمارە مۆبایلەوە (07502455630) پەیوەندییان پێوە بکات.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق