بەرەو شاخەكانی تر دەڕوات
ئاگرەكەی گۆیژە هێشتا كۆنترۆڵ نەكراوە
964+
ئاگر لە شاخی گۆیژە كەوتوەتەوە و تا ئێستا كۆنترۆڵ نەكراوە و تیمەكانی بەرگری شارستانی بە فڕۆكە ئاگرەكە لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.
دیلان محەمەد، پەیامنێری 964 لە شوێنی رووداوەكەیە و دەڵێت، بەشێكی زۆری شاخەكە سووتاوە و ئاگرەكە بەرەو شاخەكانی دیكەی ناوچەكە دەڕوات.
تیمەكانی بەرگری شارستانی سلێمانی بە فڕۆكە و تیمی بچووك سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن، بەڵام مەترسی هەیە نزیك ببێتەوە لە چەند شاخ و ناوچەیەكی دیكە لە نزیك گۆیژە و ئەزمەڕ.