"جەژنەكەمان خۆشە"
سلێمانی.. هیندییەکان بەبۆنەی جەژنەوە پێپسی و ئاو بە خۆڕایی دەبەخشنەوە
964+
رێژوان قادر
وەک رێزێک و بەشداریکردن لە خۆشی و جەژن، بەشێک لە کرێکارە بیانییەکان لە سلێمانی ئاو و پێپسی بەخۆڕایی دەبەخشنەوە.
ژمارەیەک کرێکاری بیانی، کە خۆیان بە هیندی دەناسێنن و لەبەردەم باخی گشتی دەیان کارتۆن ئاو و پێپسی لەسەر یەک داناوە و لافیتەی خۆڕایان بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی هەڵگرتووە.
رێژوان مامە، بەجلی كوردییەوە لەبەردەم باخی گشتی لەگەڵ دوو لە كرێكاری بیانی قسە دەكات.
یەكێك لەو كرێكارەكانەی كە خەڵكی هیندستانە دەڵێت: جەژنتان پیرۆز بێت ئەمڕۆ یەكەم رۆژە و زۆر خۆشە، لە هندستانیش هەر جەژنە و لێرەش خۆشە بەس جادەكانی سلێمانی زۆر گەرمن.
یەكێكی دیكە لە كرێكارەكان دەڵێت، بەڵێ بەڵێ جەژنە پیرۆزەم لە هاوڕێكانم و خێزانەكەم كردووە.
لەبەردەم باخی گشتی بیپسی و كۆكاكۆلا و ئاو بە خۆڕایی بەسەر گەشتیاران و رێبواران دابەشدەکەن.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد