کەیسێکی نوێی گوماناویش هەیە
لە هەولێر تووشبوویەکی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە هەولێر تووشبوویەکی دیکەی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا و کەسێکی دیکەش گومانی تووشبوونی بە نەخۆشییەکە لێدەکرێت.
بەم حاڵەتە نوێیەوە، لە هەرێمی کوردستان ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون گەیشتە 12 کەس و 13 کەسی دیکەش گومانی تووشبوونیان لێدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، گومانلێکراوەکە پشکنینی بۆ کراوە و هێشتا ئەنجامەکەی دەرنەچووە.
بەشێک لەو 12 تووشبووە چارەسەرکراون و گەڕاونەتەوە ماڵەوە، بەڵام پێنج کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ئەوانی دیکەش لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن، سامان بەرزنجی وای وت.
“لەئێستادا ئەو ئەنتیڤایرۆسەی بۆ نەخۆشییەکە بەکاردێت بەردەستە، بەڵام ئەو رێژەیەی هەیە سنووردارە”، وەزیری تەندروستی وای وت.