دوو دوكان لە دەربەندیخان
یارییە ئاگرینەکانیان فرۆشت و داخران
+964
هونەر فارس – كەلار
دوو دوكان لە دەربەندیخان یاریی ئاگرینیان فرۆشتبوو، داخران و سەرجەم یارییە ئاگرینەكانیش دەستیان بەسەردا گیرا.
دوکانەکان دەکەونە سەر شەقامی 30 مەتری قەزاکە و هەریەک بۆ ماوەی هەفتەیەک لە لایەن لیژنەکانی قایمقامیەتەوە داخران.
سەرچاوەیەک لە لیژنەی قایمقامیەتیی قەزاکەوە، هۆکاری داخستی دوکانەکانی بۆ بێزاری و سکاڵای هاوڵاتیان گەڕاندەوە و جەختیشیکردەوە، کە تا هەفتەیەک بۆیان نییە دوکانەکانیان بکەنەوە.
ئەو سەرچاوەیە بە 964یشی وت، بەدواداچونەکانیان بەردەوام دەبن و هەر دوکانێک لە جەژن و بۆنەکاندا یاریی ئاگرین بفرۆشێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکەن و دوکانەکەشی پێ دادەخەن.
964دەزانێت، لەگەڵ نزیکبوونەوەی بۆنە و ئاهەنگەکان بە شێک لە دوکاندارەکان بە مەبەستی قازانجکردن پەنا دەبەنە بەر فرۆشتنی یارییە ئاگریینەکان و ئەوەش دەبێتە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان لە شار و شارۆچکەکاندا.
بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، لە سەرجەم پارێزگا و شارو شارۆچكەكانی كوردستان. هەڵمەتێك بۆ دەستبەسەراگرتنی یارییە ئاگرینەكان و تەقەمەنییەكان دەستیپێكردووە و چەندین ناوچەش داخران و دەست بەسەر بڕێكی زۆریشدا گیراوە.
پێداچوونەوە: كوردستان ئەحمەد