زیانی گیانی نییە

ئاگر لە قولەرەیسی و شێركوژ كەوتەوە

+964
دیلان محەمەد

ئاگر لە ناوچەی قولەرەیسی و شێركوژ لە سلێمانی كەوتەوە و تا ئێستاش بەردەوامە

ئێستا پێنج تیمی ئاگركوژێنەوەی سلێمانی سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن، لە چەند رێگەیەكی  جیاوازەوە.

پووش و پەڵاشی  شاخەكانی قولەرەیسی و شێركوژ بە تەواوەتی سووتاوە، ئێستا سەرقاڵن بە تەواوەتی ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن، زیانی گیانی نییە و تەنیا پووش و پاوان سووتاوە.

سەرچاوەیەك لە تیمی بەرگری شارستانی سلێمانی بە964ی وت، سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن، بەڵام شوێنەكە سەختە و بە ئاسانی كۆنترۆڵ ناكرێت

قولەرەیسی و شێركوژ، دەكەونە نزیك پاركی هەواری شار، نزیك شاخی ئەزمڕو گۆیژە، لە بەرزاییەكانی سلێمانی، ئەو ناوچەیە شاخاوییە و دار و پووش و پاوانێكی زۆری هەیە.

پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد