دیمه‌نێك له‌هه‌ڵمه‌تى پاككردنه‌وه‌ى گۆڕستانه‌كان .. وێنه: شاره‌وانى هه‌ولێر
گۆڕستانەکانى هه‌ولێر خاوێن ده‌كرێنه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
تیمه‌كانى بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ى گۆڕستانه‌كانى هه‌ولێر، به‌رپرسی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ده‌ڵێت، چه‌ند گۆڕستانێك پاككراونه‌ته‌وه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
له هه‌ولێر چه‌ندین گۆڕستانى گه‌وره و فرا‌وان هه‌ن، به‌ناوبانگترینیان شێخ ئه‌حمه‌د، گرده‌ڕه‌شه و مه‌عمه‌ل قیڕ و كه‌سنه‌زانن.
به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌و گۆڕستانانه كه‌مترین شوێن بۆ ناشتنى مردووه‌كان ماوه‌ته‌وه، حكومه‌ت پلانى هه‌یه گۆڕستانێكى نوێ له رێگاى هه‌ولێر- مه‌خمور له نزیك ناحیه‌ى دیبه‌گه، دروستبكات.
ئه‌ندازیار ژیار جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌رى خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی له شاره‌وانى هه‌ولێر به 964ـى وت، چه‌ند رۆژێكه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان ده‌ستپێكردووه و گۆرستانه‌كانى شێخ ئه‌حمه‌د و مه‌عمه‌ل قیڕ پاككردنه‌وه‌یان ته‌واو كراوه و تانکەری ئاویش بۆ هاوڵاتییان لە بەردەم گۆڕستانەکان ئامادە کراون.
وتیشی “ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ تیمه‌كان خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ى گۆڕستانه‌كانى دیكه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، خه‌ڵك به‌هۆى جه‌ژنه‌وه سه‌ردانى گۆڕستانه‌كان ده‌كه‌ن و قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر دروست ده‌بێت، بۆیه پێویست بوو ته‌واوى گۆڕستانه‌كان پاكبكرێنه‌وه.