سلێمانی یەكەم و هه‌ولێر سێیه‌م و موسه‌نناش نۆزده‌هه‌مه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی روپێویەك، كه‌ بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى عێراق ئه‌نجامى داوه‌، پارێزگای سلێمانی لە پلەی یەكەم و هه‌ولێریش له‌ پله‌ى سێیه‌م دێت.

لەو رووپێوەدا كه‌ رێكخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) بە هەماهەنگی لەگەڵ هەردوو وەزارەتی تەندروستی عێراق و هەرێمی كوردستان دەردەكەوێت، پارێزگای سلێمانی لە پلەی یەكەمدایە لە رووی ژمارەی دامودەزگای تەندروستی و بەردەستبوونی سەرچاوە خزمەتگوزارییە تەندروستیەكان لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستاندا.

هه‌ر له‌و رووپێویەدا رێكخراوی تەندروستی جیهانی ،ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ پارێزگاى نه‌ینه‌وا له‌ پله‌ى دووه‌م و هه‌ولێر له‌ پله‌ى سێیه‌م و پارێزگاى موسه‌نناش له‌ دوایین پله‌ دێت كه‌ نۆزده‌هه‌مه‌.

سلێمانی یەكەم و هه‌ولێر سێیه‌م و موسه‌نناش نۆزده‌هه‌مه‌