گۆڤەند عەبدولخالق سکاڵا لەسەر کەناڵێک تۆمار دەکات

964+

هێڤی دێوالی- دهۆک

لێکەوتەی شەڕەکەی نیوان عەدنان دەرجال و یونس مەحمود پڕشکی بەر گۆڤەند عەبدولخالق دەکەوێت، ئەمیش هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵا دەکات.

گۆڤەند عەبدولخاڵق، ئەندامی فدراسیۆنی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لەسەر شەڕەکەی نێوان عەدنان دەرجال و یونیس مەحمود کە رۆژنامەنووسێک لە یەکێک لە کەناڵە ئاسمانییەکان ناوی دەهێنێت و هۆکاری شەڕەکە گرێدەدات بەوەوە، قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: بەدواداچوونی زیاتر لەسەر هەواڵەکەی بڵاوکراوەتەوە دەکەم، ئەگەر من تۆمەتبار کرا بم، ئەوا سکاڵای یاسایی لەسەر رۆژنامەنووسەکە تۆمار دەکەم.